٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.INFO- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، سبەی سێشەممە، مووچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دلێر تاریق، بۆ KDP.INFOگوتی: بڕیارە سبەی مووچەی مانگی نیسانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش بكرێت.

دلێر تاریق گوتیشی: سەرەڕای دابەشكردنی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە، مووچەی ئەو دەزگایانەش دابەش دەكرێت كە تاوەكو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار