٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی، قەیرانی داراییی هەرێم دەباتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان دەڵێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ ڕوونكردنەوە لە بارەی قەیرانی داراییی هەرێمەوە سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئومێد خۆشناو، بۆ kdp.infoگوتی: بڕیارە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕوونكردنەوە لە بارەی قەیرانی دارایی هەرێم و پرسی نەوتەوە، سەردانی پەرلەمانی كوردستان بكات.

خۆشناو گوتیشی: ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر پێشنیازی خۆی بووە، كە داوای لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش رۆژێك بۆ سەردانەكەی دیاری دەكات.

لە لایەكی دیكەشەوە سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پەرلەمان رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار