٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێشکچی سبەی لە هەولێرە... پار میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ بەخشرا

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆک بارزاني ميدالياي بارزانيي نه‌مر بە بێشکچي دەبەخشێت. 27-4-2013

هەولێر-kdp.info- سبەی سێشه‌ممه،‌ گەورەنووسه‌ر و دۆستی گه‌لی كورد (ئیسماعیل بێشكچی) ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و لە زانکۆکان سیمینار ساز دەدات.

له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئیسماعیل بێشكچی گه‌وره‌نووسه‌ر و دۆستی كورد ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌ و زنجیره‌یه‌ك چالاكی و كۆڕ و سیمینار له ‌زانكۆكانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و سۆران) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

مێژوونووس و دۆستی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد كه‌ له‌ دوای ئازادبوونی له‌ زینداندا كوردستان یه‌كه‌مین شوێن بووه‌ سه‌ردانی بكات زۆر به‌ ئایینده‌ی گه‌لی كورد گه‌شبین بوو و لەم بارەیەوە دەڵێت: "له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا گه‌لی كورد هه‌موو ئه‌و مافانه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا لێی زه‌وت كراوه‌.
ئیسماعیل بێشكچی لە نیسانی 2013-یش سەردانی هەولێری کرد و خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ دیداره‌کانی و سه‌ردانی بۆ كوردستان ده‌ربڕی و بینینی ئاڵای كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ كوردستانی ئازاد به‌ بابه‌تێكی دڵخۆشكه‌ر زانی و سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمهی‌شی كرد كه‌ له‌ كوردستاندا لێی كراوه‌.

هەر لەو سەردانەی پاریدا، سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشكچی كرد و لەسەر هەڵوێستەکانی پێزانینی خۆی و گه‌لی كوردی پێ ڕاگه‌یاند و وه‌ك ستاییش و ڕێزگرتن بۆ ئاشتیخوازی و به‌رگریكردنی له‌ گه‌لی كوردیش میدالیای بارزانیی نه‌مری بەو دۆستەی گه‌لی كورد و گه‌وره‌نووسه‌رەی توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار