كۆمسیۆن 3 ڕۆژی دیكهی دایه لایهنه سیاسییهكان

هەولێڕ-KDP.info- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێ، پێنجشەممەی داهاتوو دوایین مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکانی سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەفا مووسەوی، رایگەیاند: کۆمیسیۆن رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو دەکاتەوە، کە دوایین رۆژە بە گوێرەی یاسا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
مووسەوی راشیگەیاند کۆمیسیۆن سێ رۆژی دیکەی مۆڵەت داناوە، کە رۆژی پێنجشەممە وەک دوایین مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان لە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 رۆژدا چاو بە سکاڵاکان دەخشێنێتەوە.




