فراكسیۆنی زەرد دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵبژارد

هەولێر - تایبەت بە kdp.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی فراكسیۆنیش هەڵبژێردرا.
لەو بارەیەوە فەرحان جەوهەر لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە و تێیدا دەستەی سەرۆكایەتیی فراكسیۆن هەڵبژێردرا، هەر یەكە لە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆن و ئامینە زكری جێگری سەرۆكی فراكسیۆن، حەیات مەجید بڕیاردەری فراكسیۆن و محەممەد عەلی یاسین وەكو گوتەبێژ هەڵبژێردران.
بڵند ئیبراهیم




