سەرۆک بارزانی: لەبەردەم دەرفەتێكی مێژوویی مەزنداین، دەبێ یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی هێزە سیاسییەكانی كورد پتهوتر بكهین

هەولێر-KDP.info- لە 38-ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت کە، "ئێستا هەلومەرجەكه زۆر لە پشوو لەبارتره و میللەتەكەمان لەبەردەم دەرفەتێكی مێژوویی مەزندایە"، دەشڵێت "ئەم دەرفەتە ئەركی هەموو هێزه سیاسییهكانی كوردستان قورستر دەكات بەوەی دهبێ بۆ پارێزگاریكردن لە ماف و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانمان یەكڕیزی و یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێزە سیاسییەكانی كورد پتهوتر بكهین و بهرپرسانه هەنگاو بنێین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی بە بۆنەی 38همین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانهوه پەیامێکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بهبۆنهی 38همین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانهوه گهرمترین سڵا ورێز له خانهوادهی سهربهرزیشههیدان و پێشمهرگه قارهمانهكانو تهواوی گهلی كوردستان دهكهم. له 26ی گوڵانی 1976هوه بهفهرمانی بارزانیی نهمر شۆرشی پێشکەوتنخوازی گوڵان، وهكدرێژهپێدهری شۆڕشی مهزنیئهیلوول بۆ تهواوكردنی
ئامانجە بەدینەهاتووەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەلکی کوردستان ،یەکەم بلیسەی دا و کاروانی خەباتی نەپساوەی گەلەکمانی دریژە پیدا.
بڕیاری دهستپێكردنهوهی شۆڕش ئهو راستییهی دووپات كردهوه، كه گهلی كوردستان ههرگیز تهسلیمی پیلان نابێ، هاوكات وهڵامێكی بهجێ بوو بۆ لهگۆڕنانی "پیلانی شومی جهزایر" و نەیهێشت كاروانی خەبات ڕابوەستێ.
بەم هەستانەوە و هەنگاوە گرنگ و مێژووییەش هیوا و ئومێد و متمانه بۆ دڵ و دەروونی گەلەكەمان گەڕایەوە.
شۆڕشی گوڵان به هاوكاری و یارمهتیی هێزهكانی دیكه وجهماوهری خۆڕاگری كوردستان چهندین داستانی مەزنی تۆمار كرد، كە لە مێژووی گەلەكەماندا قورسایی و كاریگەری و ڕەهەندی سیاسی و نەتەوەیی و خەباتگێڕیی خۆیان هەیە و توانی كێشەی ڕەوای گەلی كوردستان بگەیەنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و بۆ دوژمنانیش سەلمێنرا كە هیچ گەلەكۆمەكی و پیلانگێڕییەك ناتوانێ دەنگی ڕەوای میللەتەكەمان كپ بكات و ئیرادە پۆڵاینییەكەی تێكبشكێنێ.
ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی ئەو شۆڕشە پڕ دهسكهوته دەكەینەوە، به هاتنهدی بەشیکی زۆری دەسكەوتەكانی سهربهرزین. ئهو دهسكهوتانهی ئومێد و خەونی تێكۆشەرانی نهتهوهكەمان بوو، بە خوێنی پیرۆزی شەهیدان و ماندوونەناسیی تێكۆشەرانی میللەتەکەمان قەت بەفیڕۆ نەچووە.
هەر لەو یادەوه جارێكی دیكه دووپاتی دهكەینەوه،كه لە خەباتی بێوچانیشدا بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانی دەسكەوتی دیكە، بەتایبەتی كه ئێستا هەلومەرجەكه زۆر لەبارتره و میللەتەكەمان لەبەردەم دەرفەتێكی مێژوویی مەزندایە، ئەم دەرفەتەش ئەركی هەموو هێزه سیاسییهكانی كوردستان قورستر دەكات بەوەی دهبی بۆ پارێزگاریكردن لە ماف و بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانمان یەكڕیزی و یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێزە سیاسییەكانی كورد پتهوتر بكهین و بهرپرسانه هەنگاو بنێین تاكو بە هەموو لایەکمانەوە کوردستان زیاتر پێش بخەین و رێگا نەدەین نەک پاشەکەشە بەم دەستکەوتانە بکرێ، بەڵکو شێلگیرانە کار و خەباتی پێکەوەیی ئەنجام بدەین بۆ بەدیهینانی دەستکەوتی مەزنتر بۆ گەلەکەمان.
بۆیە پێویستە لەسەر گەلی كوردستان بە گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی و لایەنە سیاسییەكانییەوە لە ئاستی بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان بن و بە یەك هەڵوێست بەرگری لەو دەسكەوتانە بكەن. سڵاو له گیانی پاك و ڕۆحی زیندووی یەكەم شەهیدی گوڵان، سەید عەبدوڵڵا و هەموو شەهیدانی ئەو شۆڕشە و سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان و سڵاوی تایبەتیش بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەریمی کوردستان
25ی ئایاری 2014




