پەیەدە، به‌زۆر كچانى رۆژئاوا چه‌كدار ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگا‌دار له رۆژئاوای کوردستانەوه دەڵێت، پارتى یه‌كێتیى دیمو‌كراتى PYD، به‌زۆر كچانى رۆژئاوا چه‌كدار ده‌كات و ده‌یانباته ریزه‌كانى خۆیه‌وه. ئاشکرایشی دەکات کە، هەڕەشەی کوشتن و ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵباتی کچەکان تا ناچاریان بکەن بێدەنگ بن.
ئەو سه‌رچاوه‌یەی کە لەبەر هەستیاریی بابەتەکە ناوی نەبراوە بە (باس‌نیوز)-ی رایگه‌یاندووە، پارتى یه‌كێتیى دیمو‌كراتى PYD، به‌زۆر كچانى رۆژئاوا چه‌كدار ده‌كات و ده‌یانباته ریزه‌كانى خۆیه‌وه، گوتیشى: "رۆژی 19ی ئه‌م مانگه مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سیی په‌یه‌ده، كه هه‌موو ده‌مامكی خۆیان دابوو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر گوندی رووباریای سه‌ر به قه‌زای دێركێ، دوای نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكی له ته‌واوی ئاواییه‌كه‌دا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتی سادق سه‌باب، كه لایه‌نگرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریایه، هه‌ر بۆ سوكایه‌تیپێكردنی ئه‌و ماڵباته به زۆرداری كچێكی ئه‌و ماڵه به ناوی ئه‌مینا، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه راكێشایه ده‌ره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرد، كه ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته ریزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه، ئه‌وا ته‌واوی ماڵباته‌كه‌ی ده‌كوژن و دواتریش ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر."
به گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "پاشان له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا چوارده‌وری گوندی گرگێ سه‌لمانیان گرت و ئافره‌تێكیان به ناوی نارین ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 19 ساڵ راكێشایه ده‌ره‌وه و به هه‌مان شێواز هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرد و به زۆر و به ناچاری بردیانه ریزه‌كانی خۆیانه‌وه."
سەرچاوەکە هاوکات گوتى "هاووڵاتیان له‌و ره‌فتاره‌ی په‌یه‌ده زۆر نیگه‌رانن و هه‌ندێ له پیاوماقووڵ و ریشسپیانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی ناسیاوه‌كانیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته قه‌ندیل، كه ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به‌رده‌وام بێت و به‌زۆر كچ و ئافره‌تاكانیان بباته ناو ریزه‌كانییه‌وه، ناچار ده‌بن بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تیان روو له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بكه‌ن."




