٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، هەواڵی ماڵپەڕێکی سەربە پەیەدە ڕەت دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری ڕۆژنامەوانیی فازڵ میرانی هەواڵی ماڵپەڕێکی سەربە پەیەدە ڕەت دەکاتەوە، ئاماژەیش دەدات ئامانجی ئەو هەواڵە شێواندنی ڕاستییەکانە.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی هەواَلێکی هەڵبەستراو لەلایەن ماڵپەڕێکی پەیەدەوە کە گوایە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئازاد بەرواری سەردانی سوریایان کردووە و، لەگەڵ رژێمی سووریا کۆ بوونەتەوە.

 خەلیل بەرواریی سکرتێری رۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسی بۆ kdp.infoرایگەیاند: سەرلەبەری ئەو هەواڵە درۆیە كە لەلایەن ئەو ئاژانسەی هەواڵی سەربە پەیەدەوە بڵاو کراوەتەوە.

  خەلیل بەرواریی هاوكات دەڵێت، مەبەست لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە شێواندنی راستی هەڵیان بەستووە، ئێمە جارێکی دی رایدەگەیەنین کە بەهیچ شێوەیەک ئەو هەواڵە ئەسڵ و ئەساسی نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار