د.مارف عومه‌ر گوڵ: سیاسه‌تی عێراق نەگۆریت، ده‌بێت كورد فریای خۆی بكه‌وێت
__2014_05_25_h13m47s35__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان، به فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییی ئابووریی خۆی هه‌ڵگرت و سیاسه‌توان و شاره‌زایانی سیاسییش پێیان وایه مامه‌ڵه‌كردنێكی ژیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ڕێگای سه‌ربه‌خۆییی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان نزیكتر ده‌كاته‌وه. سه‌رۆكی به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، د.مارف عومه‌ر گوڵیش، لەسەر ئەو باوەرەیە كە ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئێستا و داهاتووی عێراق وه‌كو سیاسه‌تی ڕابردووی بێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ كورد ناگاته هیچ ئه‌نجامێك و ده‌بێت كورد فریای خۆی بكه‌وێت، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری و جیابوونه‌وه‌یه له عێراق.
فرۆشتنی نه‌وت
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ته‌نه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری ووزه‌ی توركیا، به‌فه‌رمی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عه‌مباركراوی له توركیادا هه‌بووه.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌نده‌ری جه‌یهان كۆگه‌کرابوو له بازاڕه‌كانی ده‌ریای ڕه‌شدا فرۆشراوه و ڕه‌وانه‌ی ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا كراوه.
رۆژی هه‌ینیی ڕابردوویش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا گوته‌كانی ته‌نه‌ر یه‌ڵدزی پشت ڕاستكرده‌وه و ئه‌وه‌یشی به ده‌ستپێكی زنجیره‌یه‌ك له‌و جۆره فرۆشتنه‌ی نه‌وت ناوبرد، كه له ڕێگه‌ی بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
د.مارف عومه‌ر گوڵ، سه‌رۆكی به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، پێی وایه كه ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و پڕبایه‌خه‌كانه كه كورد له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵی گرتووه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌ڵێت: "سه‌ربه‌خۆیی ئابووری پایه‌یه‌كی ئه‌ساسی سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ته، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌به‌خۆیی ئابووریت نه‌بێت نا‌توانیت له داهاتوودا سه‌ربه‌خۆیی سیاسیت هه‌بێت یان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت" .
ئازاد سرێشمه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێی وایه كه سه‌ربه‌خۆیی ئابووری یه‌ك بنه‌ماكانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه و هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری دروست نابێت.
كورد و پیاده‌كردنی مافه‌كانی
به‌پێی ڕاگه‌یانداوه‌كه‌ی حكوومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتی نه‌وت. به‌ڵام پابه‌ندی و نیازپاكی خۆیشی بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپات ده‌كاته‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ته‌واو له باره‌ی پرسی نه‌وت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق دا.
د.مارف عومه‌ر گوڵ، سه‌رۆكی به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، پێی وایه كه تاكو ئێستایش هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدایه و بۆیه پێویسته له ڕێگه‌ی زمانی گفتۆگۆ و لێك حاڵیبوونه‌وه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌بێت هه‌ردوولا چ هه‌رێم و چ به‌غدا، ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن.
د. مارف ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌نجامێكی باشیان نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێت كورد چۆن هه‌وڵی زه‌مینه سازی بۆ سه‌ربه‌خۆییی ئابووری ده‌دات، ده‌بێت ئاوایش زه‌مینه سازی بۆ سه‌به‌رخۆییی یه‌كجاری بكات".
ئازاد سرێشمه‌ییش ده‌ڵێت: "مادام ئه‌و نه‌وته پێویستییه‌كی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌وا هه‌ر كێشه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر بێت به‌پێی ده‌ستوور و یاسا له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت."
داهاتی نه‌وتی هه‌رێم
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه كه داهاتی ئه‌م هه‌نارده‌كردنه له حیسابیێكی ژیر ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا ده‌بێت له هاڵك بانك له توركیا و، وه‌كو به‌شێك له ئیستیحقاقی بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دابه‌شكردن و هاوبه‌شیكردنی داهاته‌كانی عێراق به ڕێژه‌ی دیاری كراوی خۆی به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا 5٪ ئه‌و داهاته له حسابێكی جیا داده‌نرێت بۆ ئه‌و قه‌ره‌بووه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه عێراق له‌سه‌رییه‌تی بیدات.
د.مارف عومه‌ر گوڵیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌نگاوێكی زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی خۆی به‌كاربهێنرێت. چونكه له ڕابردوودا هه‌میشه ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا به چه‌كیان داوه و دژی ئه‌م میلله‌ته به‌كاریانهێناوه.
د.مارف پێی وایه كه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئێستا و داهاتووی عێراق وه‌كو سیاسه‌تی ڕابردووی بێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ كورد ناگاته هیچ ئه‌نجامێك و ده‌بێت كورد فریای خۆی بكه‌وێت، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری و جیابوونه‌وه‌یه له عێراق.
ئازاد سرێشمه‌ییش پێی وایه كه ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، به‌پێی یاسا كردوویه‌تی و هیچ ده‌وڵه‌تێك نایه‌ت نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بكڕێت ئه‌گه‌ر نه‌زانێت فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم یاساییه. بۆیه هیچ ئاسته‌نێگێك له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست ناكات.
د.دلێر حه‌قی شاوه‌یسیش، مامۆستای زانكۆ، پێی وایه به‌رده‌وامیی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان مه‌ودای نێوان خه‌ڵكی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ڕۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌كات و، ئه‌مه‌یش واده‌كات هه‌رێمی كوردستان ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه سه‌ربه‌خۆییی خۆیه‌تی بدۆزێته‌وه.
نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی
نه‌وت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هۆكارێك بووه بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا. ئێستایش هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی بڕیوه و، هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییی ئابوورییش كاروانه ماندووه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دوا مه‌نزڵی خۆی كه سه‌ربه‌خۆییی سیاسییه نزیكتر ده‌كاته‌وه.
ئازاد سرێشمه‌ییش ده‌ڵێت: "فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به وڵاتانی ئه‌وروپا زۆرگرنگه، به‌تایبه‌تی وڵاتی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و كڕینی نه‌وتی هه‌رێم هۆكارێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پشتگیریی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن".
دلێرحه‌قی شاوه‌یش پێی وایه؛ ئه‌مرۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا پێویستیان به ووزه هه‌یه و چاو له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و كێ بتوانێت ووزه‌یان بۆ بخاته بازاڕه‌وه ئه‌و پشتگیریی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه"
چاودێریكردنی فرۆشتنی نه‌وت
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كودرستان داوای له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه چاودێریی پرۆسه‌ی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردن بكه‌ن و، هیوایشی خواستووه كه به‌رپرسانی ڕێكخراوی به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ (سۆمۆ) داوه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌كه قبووڵ بكه‌ن.
نیگه‌رانیی عێراق
له پاش ڕاگه‌یاندنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی به‌غدا داوایه‌كی یاسایی‌ی، دژی ده‌وڵه‌تی توركیا، داوه‌ته ژووری بازرگانیی جیهانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی فرۆشتووه.
ئازاد سرێشمه‌یی پێی وایه كه دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌یری یاسای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسای خۆیان بڕیار ناده‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش پشتڕاسته به‌وه‌ی كه نه‌وتی خۆی به ده‌ستووری ده‌فرۆشێت و ده‌ستووریش ڕێگه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و كاره بكات.
دلێر حه‌قی شاوه‌یسیش پێی وایه ئه‌و داوایه‌ی به‌غدا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. له كاتێكدا كه كورد هه‌موو یه‌ك هه‌ڵوێست بێت به‌رانبه‌ر به‌و پرسه و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ له‌و داخوازییه‌ی به‌غدا ناگرن. چونكه به‌غدا خۆی پابه‌ند نه‌بووه به ده‌ستووره‌وه و قووتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه.
د.دلێر ده‌ڵێت: "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ئه‌مه وه‌كو ده‌رفه‌تێك بقۆزێته‌وه له ناو ڕای گشتیی جیهانیدا، تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستوورییانه له‌گه‌ڵ كورد ناكه‌ن و وه‌كو داگیركه‌رو دوژمن سه‌یری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن".
شكاندنی هه‌یبه‌تی تاك بڕیاری
له ڕابردوودا حكوومه‌تی عێراق تاكه ده‌سته‌ڵات بووه له مامه‌ڵه‌كردن به‌سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی عێراقه‌وه. بۆیه هه‌میشه ئه‌و كاره‌ی وه‌كو فشارێك به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی عێراق به‌كارهێناوه.
دلێر حه‌قی شاوه‌یس ده‌ڵێت: "ئه‌م فرۆشتنی نه‌وته، كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه، درزێك ده‌خاته نێو ئه‌و هه‌یبه‌ت و ده‌سته‌ڵاته‌ی به‌غدا كه له قۆرخكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی عێراقدا هه‌یبووه و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات".
دلێر حه‌قی شاوه‌یس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مامه‌ڵه به سه‌روه‌ت و سامانی خۆیه‌وه بكات.
د.دلێر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌یگرێته به‌ر، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی دیكه‌ی ده‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و گه‌لی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
داهاتی دیكه
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ پێی وایه كه كورد نابێت ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت، چونكه داهاتی دیكه‌ی زۆره، وه‌ك گه‌شتوگوزار و کشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و خاكێكی به پیتی هه‌یه و ده‌توانێت سوود له‌و شتانه‌یش وه‌رگیرێت و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهاتی گشتیی حكوومه‌ت.
دلێر حه‌قی شاوه‌یس پێی وایه كورد ده‌بێت هه‌لی دیكه بۆ سه‌رچاوه‌ی داهات بدۆزێته‌وه و هه‌وڵ بدرێت بناغه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئابووری بونیاد بنرێت و سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاد بكه‌ین و كوردستان له وڵاتێكی به‌كاربه‌ره‌وه بكرێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێمن و ئه‌مه‌یش ده‌توانرێت ببێته یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆییی سیاسیی كوردستان.
لە ڕۆژنامەی هەولێرەوە




