٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، قەیرانی دارایی هەرێم و بەیاننامەكەی كۆنسووڵخانەی ئێران دەخاتە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە KDP.info-پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی قەیرانی داراییی هەرێمەوە و بەیاننامەكەی كۆنسووڵخانەی ئێرانیش دەخرێتە بەر باس.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان فەرحان جەوهەر، بۆ KDP.INFOگوتی: بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەش لە سێ خاڵ پێك دێت، یەكەمیان گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوەی بزانن هۆكار چییە ئەو قەیرانە ڕووی داوە و لە كۆبوونەوەكەشدا هەنگاوی حكوومەتی بەغدا بۆ بڕینی بودجە ریسوا و شەرمەزار دەكەن و رەنگە چەند پرسیارێكیش لە رێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە سەبارەت بە نەوت ئاراستەی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بكرێت، بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە، بەڵام هیچ وەزیرێك بانگهێشت نەكراوە.

فەرحان جەوهەر گوتیشی: خاڵێكی دیكەش گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی بەیاننامەكەی كۆنسووڵخانەی ئێران كە لە ماوەی رابردوودا بڵاوی كردەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

جەوهەر زیاتر گوتی: خاڵی سێیەمیش گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەك كە هەندێكیان خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار