په‌رله‌مانی عیراق جارێكی دیكه یاسای چه‌كهه‌ڵگرتنی دواخست و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دا

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌مواركراوی یاسای چه‌كهه‌ڵگرتن بدات، به‌ڵام دواخرا، نوێنه‌رێكی كورد ده‌ڵێت، گفتوگۆیه‌كی زۆركراو زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه كارده‌كه‌ن هه‌ڵبگیرێت، ده‌كرێت سزای قورس هه‌بێت به‌ڵام له‌سێداره‌دان نه‌بێت.
لەوبارەیەشەوە شوان محه‌ممه‌د تههائەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی كوردستان بە په‌یامنێر راگه‌یاندووە: پڕۆژه یاسای چه‌ك 35 ماده له خۆ ده‌گرێت، ئه‌و مادانه، له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ری گرنگن و له هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداریشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ دوو جۆر دابه‌شبوونه، چۆنیه‌تی و جۆری چه‌ك و چۆنیه‌تی رێگه‌پێدان واته مۆڵه‌تپێدان، چ ده‌زگایه‌ك مۆڵه‌تت پێده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه ئه‌وه جۆرێك له سزا دانراوه، هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات توشی سزای ههمهجۆر ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ماده‌یه‌ك له‌و یاسایه هاتووه هه‌ركه‌سێك چه‌ك به‌كاربێنێت به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و قاچاخیپێكردن، ئه‌وا سزاكه‌ی له نێوان هه‌تاهه‌تایه تاكو له سێداره‌دان ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه سزای له سێداره‌دان سزایه‌كی قورسه، بۆیه ده‌كرێت هه‌مواربكرێته‌وه، ده‌كرێت سزای قورس هه‌بێت به‌ڵام له‌سێداره‌دان نه‌بێت.
ئاماژه‌یدا: زیاتر ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتی بوو، بۆیه تاكه جاره لایه‌نگیری تێدا نه‌بوو، هه‌موو پێمان وابوو سزاكه سه‌خته ده‌كرێت سوك بكرێته‌وه بۆیه ده‌نگدان له‌سه‌ری دواخرا.




