٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی كەركووك بۆ زیاتر لە 40 كەس بەرز بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك - تایبەت بە kdp.info-بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك دەڵێت: بەپێی دوائامار قوربانیانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی كەركووك، گەیشتووەتە زیاتر لە 40 كەس.

بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك فەرهاد حەمە عەلی، بۆ kdp.infoگوتی: رێژەی قوربانیانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی واستی شاری كەركووك، گەیشتووەتە 11 شەهید و 30 بریندار.

فەرهاد حەمە عەلی گوتیشی: بریندارەكان لە نەخۆشخانە چارەسەری بزیشكییان بۆ دەكرێت و برینی هەندێك لە بریندارەكانیش سەختە.

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی واستی شاری كەركووك لە نزیك دوكانی مەیفرۆشەكان تەقییەوە و لە ئاكامدا قوربانیی لێ كەوتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار