٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەهدی ئەكەر: پێشتر ستەم لە كورد كراوە و زمانیشی قەدەغە كراوە

سەرچاوە: KDP.info

بتلیس - kdp.info-وەزیری كشتوكاڵی توركیا لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا ڕایگەیاند كە پێشتر ستەم لە گەلی كورد كراوە و زمانیشی قەدەغە كراوە، بەڵام ئاكەپە كۆتایی بەو قەدەغەكارییانە هێناوە.

وەزیری كشتوكاڵ و ئاژەڵداریی توركیا مەهدی ئەكەر، لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە ناوچەی نورشینی سەر بە بتلیس، گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: پێشتر ناوی ئەم ناوچەیە نورشین بوو، بەڵام عەقڵییەتی قەدەغەكار ئەو ناوەی گۆڕی و كردی بە گورئۆیماك، عەقڵییەتی قەەغەكار تەنیا ناوەكانی نەگۆڕیوە، بەڵكوو ستەمی لە دانیشتووانی ناوچەكە كردووە و زمانی زگماكیشی قەدەغە كردووە.

ئەكەر هەروەها جەختی كردەوە كە دەسەڵاتی ئاكەپە كۆتایی بەو قەدەغەكاری و ستەمە هێناوە، لە هەر روویەكەوە بەوپەڕی هێزی خۆی ئاكەپە هەوڵی بۆ چارەكردنی كێشەكانی توركیا بە تایبەتی پرسی كورد داوە، بۆیە رووبەڕووی هێرشە جیاجیاكانی عەقڵییەتی قەدەغەكار بووەتەوە. دواجار كاتێك توركیا ویستی بە هاوبەشیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو بنێ و ئەو پرسە چارە بكات، یەك مانگ دوای سەرادنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكر هەڵمەتی بەگژداچوونی گەندەڵی دەستی پێ كرد و ویستیان بەو جۆرە ئیرادەی چارەكردنی پرسی كورد لەناو بەرن.

هیوا ئەردەلان  

هەواڵی پەیوەندیدار