مووسڵ... کارمەندێکی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان تیرۆر كرا

مووسڵ-تایبەت بە kdp.info-بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ کارمەندێکی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆر كرا.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ کارمەندێکی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی عەبدولھادی حەسەن تەمەن 22ساڵ کە خەڵکی قەزای شنگالە، لە بازاڕی نەبی لەلایەن کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کرا، لە ئاکامدا دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ لە گەڕەکی جەحش لە باشووری مووسڵ بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی پۆلیسدا تەقییەوە، لە ئاکامدا سێ پۆلیس گیانیان لە دەست دا.
مەموزینی زیاتر گوتی: لە گەڕەگی مالییەش مینێک بە کۆنسووڵی تورکیادا تەقییەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبووە.
بڵند ئیبراھیم




