کەرکووک... تەقینەوی ئۆتۆمبێلێک10ھاووڵاتی کردە قوربانی

کەرکوک-تایبەت بەkdp.info- بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک گوتی، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە لە کەرکووک 10کەس بوونە قوربانی.
بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک، فەرھاد حەمە عەلی، بۆ kdp.infoگوتی: ئەم شەو لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک و لە نزیک دوکانەکانی مەیفرۆشتن، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە، لە ئاکامدا 10کەس بوونە قوربانی.
فەرھاد حەمە عەلی گوتیشی: تەواوی بریندارەکان ھاووڵاتی مەدەنین و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی.
بڵند ئیبراھیم




