كۆنسووڵی توركیا لە مووسڵ لە هەولێكی كوشتن ڕزگاری بوو

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی توركیا لە مووسڵ، ئۆزتورك یەڵماز، ئەمڕۆ شەممە لە هەوڵێكی تیرۆركردن كە لە ڕێی بۆمبێكی چێنراوەوە بووە، ڕزگاری بوو.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی مووسڵ ڕایگەیاند، "بۆمبێك لەسەر ڕێگەیەكی گەڕەكی مالیەی ڕۆژئاوای مووسڵ نرابووەوە تەقییەوە، كە ئامانج لێی تیرۆركردنی كۆنسووڵی توركیا لە مووسڵ، ئۆزتورك یەڵماز بووە، بەڵام جگە لە زیانگەیاندن بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان، زیانی گیانی نەبوو."
سەرچاوە هەروەها دەڵێت "هێزێكی ئەمنیی مووسڵ بە گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەكە، ناوچەكەیان گەمارۆ دا و لێكۆڵینەوەیشیان دەست پێ كرد.




