٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا میرزا سابیر: سەرۆكی هەرێم دەتوانێ ببێتە جەمسەرێك بۆ كۆكردنەوەی هەمـوو لایەنەكان

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەرۆكی هەرێم تەنیا لایەنێكە بە دەنگدان هاتووە و هەموو وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێی ڕازین. ئاماژە بەوەش دەدات كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە جەمسەرێك بۆ كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكان.

هیوا میرزا سابیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەل ڕۆژنامەی هەولێر رایدەگەیەنێت: ئێستا پیلانگێڕییەك دژ بە كوردستان هەیە، بۆیە رێكخستنی ناو ماڵی كوردستان، خاڵی بەهێزی هەرێمی كوردستانە.

هیوا میرزا سابیر لە بارەی كۆبوونەوەكەی ئەم دواییەی لایەنەكانە سیاسیەكانی هەرێم لەگەل سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەی خستۆتە روو كە سەرۆكی هەرێم تەنیا لایەنێكە بە دەنگدان هاتووە و هەموو وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێی ڕازین. ئەو دەتوانێ ئەو رۆڵە ببینێت و ببێت بە جەمسەرێك و هەموو لایەنەكان كۆ بكاتەوە.

لەبارەی پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: وەك یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هەر لە سەرەتاوە ستراتیژمان وا بووە كە پێوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا خۆش بووە، ئێمە لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستاندا لە ساڵی 96ـەوە لە حكوومەتدا بەشداریمان كردووە و بەردەوام بووین و هەر دەم ویستوومانە پێوەندییەكانمان لە ئاستی باشدا بێ و لایەنەكانی دیكەیش وایان زانیوە كە ئەو پێوەندییە لە ئاستێكی باشدایە.

لەبارەی رەوشی سوریا و هەلوێستی ئەوان وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستا میرزا ئاشكرای دەكات كە ئەوان وەك یەكگرتوو پشتگیریی شۆڕشی گەلانی سووریا دەكەن، بە تایبەت پشتگیری لەوە دەكەن گەلی كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات، وەكوو پێكهاتەیەكی سەرەكی لە سووریا. كە پێشتر مافی هاووڵاتیبوونیشیان پێ نەدراوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار