٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تاكە هێڵی بۆریی نەوتی باكووری عێراق- توركیایش چاك دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   پاش سێ مانگ لە پەلاماردانی و وەستانی بە هۆی هێرشی تیرۆریستییەوە، ئەندازیارانی عێراقی لە هەوڵی چاككردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی مووسڵ – توركیان و دەشڵێن نزیكەی 15 ڕۆژێكیان دەوێ تا ئامادەی دەكەنەوە.

ئەو هێڵە بۆرییە كە نەوت لە باكووری عێۆاقەوە بە بەندەری جەیهانی توركیا دەگەیەنێت، سێ مانگێك لەمەوبەر لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەكانەوە پەلامار درابوو و بە هۆیەوە هەناردەی نەوت وەستێنرا. بەرپرسانیش دەڵێن، تیمی چاككردنەوە دواجار گەییشتوونەتە ئەو شوێنەی هێڵی بۆرییەكە كە زیانی بەركەوتبوو و 10 تا 15 ڕۆژی دیكە چاك دەكرێتەوە.

ناردنی تیمێكی پسپۆڕی چاككردنەوە پاش كوشتنی ئەو بەرپرسەی گرووپە تیرۆریستییەكە دێت، كە هۆكاری سەرەكیی بەرگرتن لە چاككردنەوەی بۆرییەكە بوو. ئەمە پەلامارەیش هاوكات بوو لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییەی كە نووری مالیكی لەو هێزانەدا كردی كە ئەركیان پاراستنی هێڵی بۆرییەكە بووە.

بەرپرسێكی پارێزگای مووسڵیش دەڵێت، پێشتر بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە گەییشتن بەو شوێنانەی هێڵی بۆرییەكە كە زیانیان بەر كەوتبوو، ئاسان نەبوو، بەڵام لە ئێستادا دۆخەكە ئارام بووەتەوە و ئەو تاكە هێڵەی كە سێ مانگە لە كار كەوتووە و نەوتی باكوور بە بازاڕەكان دەگەیەنێت چاك دەكرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار