بالیۆزی عێراق له فه‌ڕه‌نسا ئێواره‌خوانێكی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێك خست

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 به بۆنه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا، باڵیۆزی عێراق له فه‌ڕه‌نسا، فه‌رید یاسین ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر فوئاد حوسێن رێك خست.
له‌م ئێواره خوانه‌دا، كه كۆمه‌ڵێك له دۆسته شه‌خسییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كورد ئاماده‌ی بوون، خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له نێوان ئاماده‌بوواندا بیروڕا له‌سه‌ر بارودۆخی گشتیی عێراق و كوردستان ئالوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌م ئێواره‌خوانه‌دا بالیۆزی عێراق له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و هیوای خواست، كه ئاكامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه به خێر بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق بگه‌ڕێته‌وه.




