٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تانەر یڵدز: نەوتە فرۆشراوەكەی كوردستان، ڕەوانەی ئیتالیا و ئەڵمانیا كرا

سەرچاوە: KDP.info
 ئانكارا-KDP.info-  وەزیری وزەی توركیا دەڵێت، یەكەم گەڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بە ڕێی بۆریی نەوتی جەیهانی توركیاوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، بە ئەڵمانیا و ئیاڵیا فرۆشرا.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا، تانر یلدز رایگەیاند یەك ملیۆن بەرمیل لەو نەوتەی كوردستان كە لە بەندەری جەیهان كۆ كرابوویەوە روانەی بازاڕە جیهانییەكان كراوە.
تانەر یڵدز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی هەناردنی نەوتی كوردستانی بۆ بازاڕەكانی جیهان كرد و گوتی: بەشێك لەو نەوتەی هەرێمی كوردستان كە لە بەندەری جەیهان كۆ كرابوویەوە لە بازاڕەكانی دەریای رەشدا فرۆشراوە و روانەی ئیتالیا و ئەڵمانیا كراوە.
یڵدز گوتی: یەك ملیۆن بەرمیل لەو نەوتەی هەرێمی كوردستان كە لە بەندەری جەیهان كۆ كرابوویەوە دوێنێ شەو سەعات 10 بار كرا و بەرەو ئیتالیا و ئەڵمانیا بەڕێ كرا، ئەوەی ئەو نەوتەی فرۆشتووە خانەوە نەوتەكە خۆدی عێراقە، ئەو نەوتە بازاڕەكانی دەریای رەشدا فرۆشراوە و بەرەو ئیتالیا و ئەڵمانیا بەرێكراوە. رێژەی ئەو نەوتە بە گشتی یەك ملیۆن و 47 یا 48 هەزار بەرمیلە و خۆدی عێراق لەمەو بەدواوە كاری فرۆشتنی ئەو نەوتە دەكات.
هیوا ئەردەلان
 

هەواڵی پەیوەندیدار