ههناردهى نهوتى ههرێمى كوردستان دهستپێدهكاتهوه

وهزارهتى سامانه سروشتییهكان رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە رێگەی حکومەتی عێراقى فیدرالەوە دەستدەکهینهوه به هەناردەکردنی نەوتى ههرێمى كوردستان و بڕیاره رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نهوت هەناردە بکهین.
له بهشى ئینگلیزى ماڵپهڕى فهرمى حكومهتى ههرێمى كوردستان KRG، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگهیاند: "سەرەڕای نەبوونی گرەنتی لە پێدانی بەشە پارەی نەوت بە هەرێمى كوردستان، لە سەرەتای مانگی ئابهوه دهستدهكهینهوهبه ههناردهى نهوتى ههرێمى كوردستانو رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگهی بۆڕییه نەوتییهكانى حکومەتی مەرکەزی عێراقهوه رەوانەی دەرەوە دەکەین".
وهزارهتى سامانه سروشتییهكان دهڵێت "سەرەڕای دوودڵی کۆمپانیاکانی جیهانی نەوت (IOCs) لە هەرێمى كوردستان بۆ ناردنی نەوت لە رێگای حکومەتی مەرکەزی بەبێ بوونی گرەنتی لە پێدانی بەشە پارەکەیان، کۆمپانیاکان رازی بوون بە دووبارە هەناردەکردنی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
وتەىبێژی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ههناردهى نهوته گوتى "مانگێک بەردەوام دەبین لە هەناردەکردنی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئەگەر حکومەتی عێراق بەردەوام بێت لە پێدانی بەشە پارەی هەرێمى كوردستان ئەوا هەناردەکانمان بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل نهوت له رۆژانه بەرزدەکەینەوە".
وتەبێژی وەزارەتی سامانه سروشتییهكان گوتى "ئەوە دەستپێشخەرییەکی نیازپاکانەیەو بە راستی هیواخوازین دەسەڵاتی فیدرالی لە عێراق بە پۆزەتیڤانە وەڵامی بداتەوە، پارە لەسەریەکەوتووەکانی کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانی بداتو هەموو ئەو رێکارانە جێبەجێبکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەری رێککەوتوون".
ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند "دوای دروستکردنی نزیکبوونەوە لەلایەن هاوڕێکانی عێراق لە ناوەندە سیاسیو دیبلۆماسیەکان، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا دووبارە دەست بکاتەوە بە هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی باوەڕ لەگەڵ حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نەوت و گازی عیراق".
ئاشتی هەورامی گوتی "کێشەکان پێکهاتبوون لە کۆتایی پێهێنانی پارە کەڵەکەبووەکانی ناردنی نەوت و پێدانی پارە بە رێکوپێکی لە داهاتوودا، گێڕانەوەی ئەو بەشە سووتەمەنیەی هەرێمى كوردستان کە لەلایەن حکومەتی فیدرالی بڕدراوە، پێدانی پارەی پەترۆ دۆلار بە حکومەتی هەرێمی کوردستان (لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوت بڕێک پارە تەرخانکراوە و دەدرێتە ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەمدەهێنن)، و چارەسەرکردنی پێچوونە کەڵەکەبووەکانی هاوردەکردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان".
هەورامی گوتیشی "هەنگاوێکی پۆزەتیڤانەی ئاوا یارمەتیدەردەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێگە بەرەو زۆر دواخستنی یاسایەکانی حکومەتی فیدرالی بۆ نەوت و گاز و دابەشکردنی داهات"، گوتیشى "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەوڵە نەزۆکو کات بەسەربرەکان بدەینە لایەک بۆ دووبارە سەپاندنی کۆنترۆڵکردنێکی نایاساییانەی مەرکەزیانە لەسەر نەوت و گاز لە عێراقدا وڵات پێوستی بە هاوکاری و رێکخستن هەیە لەسەر ئەم کێشانە، نەک بەرەنگاربوونەوە".




