سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری فەرەنسا كۆ بوونەوە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 له كۆشكی ئه‌لیزێ، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا هۆڵاند پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر فوئاد حوسێن و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆشی به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و له پشتگیریكردن و دۆستایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوای خواست كوردستان پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك خرانه به‌رباس و بیروڕایان له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه، وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و ئاكام و سیناریۆ‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و ته‌وه‌ره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی رۆشنایی ته‌واوی خسته سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه له‌وانه‌یه پاش قۆناخی هه‌ڵبژاردن له‌دایك بن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بژاره‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كوردستان دا و گوتی: زۆر بژارده له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێك بێت بۆئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی دیموكراتی و فیدراڵی راسته‌قینه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق ئه‌م رێگه‌یه نه‌گرێته به‌ر، ئه‌وه ره‌وش و بارودۆخی وڵات به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌چێ.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرا و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه ئێستا له كوردستان كار ده‌كه‌ن پێویسته له ئاینده‌دا زیاتر و چالاكتر بن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به گشتی كرا و به دورودرێژی بارودۆخی سوریا و كوردستانی سوریا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌كه له دۆخێكی زۆر دۆستانه به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا هۆڵاند بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیی دووپات كرده‌وه و گوتی: "پێویسته ئێمه له‌باره‌ی هه‌موو قۆناخێك، كه كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێ هه‌ر له په‌یوه‌ندی و بیرو‌ڕا گۆڕینه‌وه‌دا بمێنین."




