٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆك هۆز و سەرۆك تەریقەتەكانی باكووری كوردستان پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەو سەرۆك هۆز و سەرۆك تەریقەتانەی باكووری كوردستان كە بەشدارییان لە كۆنفرانسی " قۆناخی چارەسەری و چاوەڕوانییەكانی"ـیان كردبوو، پشتگیریی خۆیانیان بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی كۆتایی بە كۆنفرانسی " قۆناغی چارەسەری و چاوەڕوانییەكان" هات كە پێش دوو رۆژ بە سەرپەرەشتیی زانكۆی یوزونجویڵی شاری وانەوە رێك خرابوو.

لەمبارەوە كەناڵی "ئین تی ڤی" بڵاوی كردەوە كە لە كۆنفرانسەكەدا باس لە گرینگی قۆناخی چارەسەری و بە ئەنجام گەیاندنی ئەو قۆناخە كراوە و زیاتر لە 147 سەرۆك هۆز، سەرۆك تەریقەت و كەسایەتیی ئایینی و ناسراوی ناوچەكە پشتگیریی خۆیانیان بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری دەربڕیوە.

ئەو سەرۆك هۆز و سەرۆك تەریقەتانە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، ئەوەی بكەوێتە سەرشانیان وەكو ئەركێكی ئایینی ئامادەن بە باشترین شێوە جێبەجێ بكەن و داوای پەلەكردن لە بەئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەكەن. چونكە پێیان وایە ئەگەر ئەو قۆناخە لاواز ببێ، ئەوا ئاڵۆزی و تەگەرەی تێ دەكەوێت و نائارامی پەرە دەستێنێتەوە، بۆیە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی نائارامی و توندوتیژی، پێویستە پەلە بكرێ لە بەئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار