یەكێتی ئەوروپا پشتگیری ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات دەكات لە سووریا

هێشتا یەكێتی ئەوروپا پشتگیری ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات دەكات لەسووریا بەشێوەی ئاشتیانە، وەك گوتەبێژی نوێنەرایەتی باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دووپاتی كردەوە.
مایا كوسیانیچ، گوتەبێژی نوێنەرایەتی باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە چارەسەری سیاسی تاكە ڕێگایە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ سووریا. ئەم گوتانەی مایا لەدەرئەنجامی گوتەیەكی پێشتری وەزیری دەرەوەی بەلجیکا هاتووە كە دەڵێ "هیچ چارەسەرێك بۆ دۆخی سووریا نابینینەوە جگە لە رێگەی سەربازی، بەڵام بەشێوەیەكی جیا لەوەی لیبیا روویدا".
گوتەبێژەكەی یەكێتی ئەوروپا جەختی لەسەر گرنگی كاردن لەژێر چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایش كردەوە و گوتی "ئێمە لە ئەوروپا پێمان وایە كە ئەنجومەنی ئاساییش دەتوانێ بەرپرسیاریەتی دۆخی سووریا بگرێتە ئەستۆی خۆی، ئێمە دژی بەردەوامبوونی كوشتار و كاری سەربازین، هەوڵی زۆریشمان داوە كە هاوكاری بەردەوامی ئۆپۆزیسیۆن بدەین، هەر وەك چۆن گەلێك سزامان بەسەر سووریادا سەپاند بۆ ئەوەی تەواوی رێگەكانی لێ بگرین".




