نەوتی ھەرێمی كوردستان ڕەوانەی بازاڕەكانی جھیان كرا

ههولێر-KDP.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا، تانەر یڵدز رایگەیاند، ئەو نەوتە كە لە ئەمبارەكانی جەیھاندایە، دەست كراوە بە ھهناردەی بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی.
ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا، تانەر یڵدزەوە بڵاوی كردووەتەوە كە: ئەو نەوتە كە لە ئەمبارەكانی جەیھاندایە، دەست كراوە بە ھەناردەی بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی. ھەروەھا ھەناردەی یەك ملیۆن نەوتش بەردەوامە.
یڵدز لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان، گوتی: "لە شەوی رابردووەوە ھەناردەکردنی نەوتی عێراقی باكور بۆ بازاڕەکانی جیھان لە بەندەری جەیھانەوە دەستی پێکراوە، ھێشتا ملیۆنێک بەرمیل ماوە پڕ بکری بۆ بارکردن، ئەمڕۆ ئەو رێژە بەرمیلەش پڕ دەکرێ."




