پارتی لە هەولێر تێبینیی لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەیە

هەولێر - تایبەت بە KDP.info- سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر دەڵێت، "ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی لە هەولێر هەیە كە ئەمڕۆ لە لایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەندرا."
سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كرمانج عەبدوڵڵا، بۆ kdp.infoگوتی: ئەو ئەنجامانەی ئەمڕۆ لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان راگەیەندران، لە هەولێر بە بەراوردی ئەو داتایانەی لای ئێمە هەیە، دەنگەكانی ئێمە زۆر كەمی كردووە.
كرمانج عەبدوڵڵا گوتیشی: ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەو ئەنجامانە هەیە و دیراسەی ئەو ئەنجامانە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین لە چ شوێنێك دەنگەكانی ئێمە كەمی كردووە، دواتر سكاڵای خۆمان پێشكەشی كۆمسیۆن دەكەین.
سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر زیاتر ڕوونی كردەوە: بەپێی پێشبینییەكانی ئێمە پێویست بوو 13 كورسی بە دەست بهێنین، بەڵام لە ئێستادا دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی 12 كورسیمان بەر كەوتووە.
بڵند ئیبراهیم




