سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئاشكرا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی به فه‌رمی سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا ده‌كات و فۆرمی ده‌سته‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.
لە راگەیەنراوێكدا كە دانەیەكی دەستKDP.info كەوتووە، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌رۆكی هه‌رێم سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌كه ئاشكرا كردووه.
وه‌كو له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به نووسراوی ژماره(285) له 22/5/2014، تیایدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانی بۆ ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كردووه.
پێشتر ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی هه‌رێم 80 فۆڕمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ناردبوون كه دواواده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمانه كۆتایی مانگه دیاری كرابوو.




