بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بەم شێوەیەیە
هەولێر-KDP.info- راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، زاگرۆس ئەحمەد كەمال لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ـی ئاسایی خولی گرێدانی دووەمی ساڵی یەكەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردن لە سەعات (11)ـی پێشنیوەڕۆی دووشەممە 26/5/2014ـدا بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: گفتوگۆكردن سەبارەت بە قەیرانی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان و پێنەدانی مووچەی هاووڵاتیانی مووچەخۆر و خانەنشین، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق و، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی(54) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو.
دووەم: گفتوگۆكردن سەبارەت بە بڵاوكراوەی كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە زمان و نەتەوەی كورد، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق و، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی(54) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
سێیەم: خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە بەپێی ماددەی (71) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو:
1. پرۆژەیاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە(13)ـی ساڵی 1999ی هەمواركراو.
2. پرۆژەیاسای پاراستنی خواردەمەنی.
3. پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی مووچە.
4. پرۆژەیاسای رێكخستنی چاندن و گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤـ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
5. پرۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی دەستەبەری (تچمین) ژمارە(12)ـی ساڵی 2006.
6. پرۆژەیاسای هاوكاری بۆ ئافرەتانی بێ هاوسەر.
7. پرۆژەیاسای درێژكردنەوەی كاركردن بە یاسای تیرۆر.
8. دوو پرۆژەیاسا بۆ چاودێریی بەساڵاچوان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
9. پرۆژەیاسای سندووقی مووچە و خانەنشنیی هەرێمی كوردستان ـ عێراق.




