٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھونەرمەند عەباسی کەمەندی کۆچی دوایی کرد

سەرچاوە: KDP.info

رۆژھەڵاتی کوردستان-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەھۆی نەخۆشییەوە ھونەرمەندی رۆژھەڵاتی کوردستان عەباسی کەمەندی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەیەک ئاگادار بۆ kdp.infoگوتی: دوێنێ ئێوارە  باری تەندروستیی ھونەرمەند عەباس کەمەندی تێک چووە و گەیندرایە نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام بەرەیانی ئەمڕۆ بەھۆی سەختیی نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکە گوتیشی: بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی شایستەدا تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت.

ھونەرمەند عەباسی کەمەندی تەمەنی 62ساڵە وخەلکی شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان وماوەی 35ساڵیش لەرادیۆیی دەنگی سنە کاریکردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار