٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە هەولێر 12 كورسیی بە دەست هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.info-  بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كوردستان، كە وەها بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕابگەیەرێن، پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر 12 كورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاكەی بردووەتەوە و لە دهۆكیش 19.

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ له ‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تا‌یبەتەوە له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەست kdp.info كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان 12 كورسیی پارێزگای هه‌ولێری به ‌ده‌ست هێناوه‌.

 پێشتریش بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، عەلی بەندی، بۆ kdp.infoگوتی كە، لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك پارتیی دیموكراتی كوردستان ، دهۆك 19بە دەست هێناوە.

 وەها بڕیاره‌ سبه‌ی پێنحشەممە له‌ هه‌ولێر، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامەكان‌ به ‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت.

هەواڵی پەیوەندیدار