٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەروین بوڵدان: حكوومەت و قەندیل داوای بەردەوامبوونی قۆناخی چارەسەری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر--KDP.info   پەرلەمانتاری هەدەپە، پەروین بوڵدان دەڵێت، لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی قەندیل و حكوومەتی توركیا، بۆیان دەركەوتووە كە، هەر دوولا بەگەڵ بەردەوامیدان بە قۆناخی چارەسەرین.

پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتیكی گەلان ( هەدەپە) پەروین بۆڵدان رۆژی چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە، هەفتەی رابردوو سەردانی قەندیلیان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا كۆ بوونەتەوە و، شەوی سێشەممەیش لەگەڵ چەند كاربەدەستێكی حكوومەتی توركیادا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە.

بوڵدان ئاماژەی دا كە، لە كۆبوونەوەكاندا باس لە چۆنیێتی بەردەوامیدان و سەرخستنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد كراوە و  حكوومەت و بەرپرسانی پەكەكەیش داوای بەردەوامبوونی قۆناخی چارەسەری دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەیش هەر دوولا ئیرادە و بڕیاری خۆیانیان نیشان داوە.

جەختیشی كردەوە كە، رۆژانی داهاتوو سەردانی ئیمراڵیش دەكەن و لەگەڵ عەبدوڵلا ئوجەلاندا، لە سەر ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوانە گفتوگۆ دەكەن.

هیوا ئەردەلان

  

هەواڵی پەیوەندیدار