٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی ئاشتیی توركیا: پێویستە پەرلەمان بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری رۆڵی خۆی بگێڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   ئەنجوومەنی ئاشتی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئانكارا رایگەیاند كە، پێویستە بۆ سەرخستنی قۆناخی چارەسەری و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا، بە شەفافی بەڕێوە ببرێت و رای گشتیی كۆمەڵگە لە پێشهاتەكان ئاگادار بكرێتەوە.

ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاوی كردەوە كە، ئەنجوومەنی ئاشتیی توركیا داوای كردووە هەموو پارتی و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە توركیا، پشتگیری لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بكەن و، هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەیش لە سەرخستنی قۆناخەكەدا بەشدارییان پێ بكرێت و، راوبۆچوونەكانیان بە هەند بگیرێت.

ئەنجوومەنی ئاشتیی توركیا هەروەها داوای لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كردووە كە، پێویستە وەكو باڵاترین ناوەندی بڕیار و یاسادانان لە توركیا، هەوڵ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری بدات و بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆكردن لەسەر ئەو قۆناخە بخاتە نێو بەرنامەكانییەوە و یاسای پێویست بۆ سەرخستنی ئەو قۆناخە دەربكات.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار