٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەنامەی"وشە": "وشە" نهێنییە گەورەكەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   بەپێی چەند زانیارییەكی دزەكراو، كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان لە ئێران دروست كراون و لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك بۆ یەكێتی، لە پارێزگەكانی تری عێراق بۆ لیستی دەوڵەتی یاسا دەنگیان تیادا خەزن كراوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆن لەو بارەیەوە دەڵێ "بە ئێمە گوتراوە ئامێرەكان لە ئیسپانیا دروست كراون و تایبەتمەندییەكانیشی ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغدا لێی دەزانن."

چەند سەرچاوەیەك بۆ هەفتەنامەی (وشە) دووپاتیان كردەوەتەوە "نهێنییەكی گەورە لە هەڵبژاردنی 30ـی نیسانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی كوردستاندا هەیە، ئەوەیش ئەگەری زۆری هەیە كە پێوەندی بەوەوە هەبێ ئامێرەكانی دەنگدان و كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەر لە ئێران دروست كراون، بۆیە كارتی دەنگدان وشەی فارسی (سنە تولد) بەكار هاتووە و ناوی كارگەی دروستكەری ئامێرەكەیش نەنووسراوە، بۆیە گومانەكان بەهێزن.

زیاتر گوتی "لە هەر ئامێرێكی دەنگداندا بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت حیسابی ئەوە كراوە كە بتوانی 23 دەنگ زیاتر بدەی و ئەوەیش وا دانراوە لە كەركووك، هەولێر، سلێمانی، دهۆك و مووسڵ ئەو 23 دەنگە بۆ یەكێتی چووە و لە پارێزگەكانی تری عێراق بۆ لیستی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی، هەر بۆیە دەكرێ ژمارەی زۆر زیادی كارتی دەنگدان چاپ كرابێ و بەپێی بەرژەوەندی سوودی لێ وەرگیرابێ."

دەربارەی ئامێرە بەكارهاتووەكانی وێستگەكانی دەنگدان، بەرپرسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان نووسینگەی هەولێر، هەندرێن محەممەد بەKDP.infoـیی ڕاگەیاند، "لە كۆی پارێزگاكانی عێراق 80000 هەشتاهەزار ئامێری دەنگدان لە وێستگەكاندا بە كار هێنراون"، بەو پێوەری 23 دەنگە خەزنكراوەیش دەبێت 1.840,000 ملیۆنێك و هەشتسەد و چلهەزار دەنگ زیاد حیساب كرابێ، كە بەپێی زانیارییەكانی هەفتەنامەی(وشە) دەنگەكان بۆ لیستی دەوڵەتی یاسا چوون.

هەندرێن محەممەد گوتیشی، "لە هەریەك لە پارێزگاكانی كوردستانیش دابەشكردنی ئامێرەكان بەسەر وێستگەكانی دەنگداندا بەم شێوەیەن: پارێزگای سلێمانی 2500 دووهەزار و پێجسەد ئامێر، لە پارێزگای هەولێر 2300 دووهەزار و سێسەد ئامێر، لە پارێزگای دهۆكیش 1100 هەزار و سەد ئامێرن."

بەو پێوەری 23 دەنگە زیادحیسابكراوە یان خەزنكراوەیش، رێژەی دەنگە زیاد ڕۆیشتووەكانی لە سلێمانی دەبن بە 57,500 دەنگ، لە پارێزگای هەولێریش دەنگە زیادحیسابكراوەكانی 52000 پەنجا و دووهەزار دەنگە، لە پارێزگای دهۆكیش 25300 بیست و پێنجهەزار و سێسەد دەنگ زیاد حیساب كراوە و بەپێی زانیارییەكانی (وشە)ـیش كۆی دەنگە زیادحیسابكراوەكان لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كە بۆ یەكێتیی نیشتیمانی چووبێت دەبێت بە 134800 سەد و سیوچوارهەزار و هەشتسەد دەنگ.

بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەو هەفتەنامەیەی راگەیاندووە "كۆمسیۆن بە ئێمەی گوتووە ئەو ئامێرانە لە ئیسپانیا دروست كڕاوە، چونكە سۆفوێرەكانی لە ناو ئامێرەكەدا داخراون و تەنیا ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغدا دەزانن چۆن بەكاری بێنن."

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن گوتی "ئەو زانیارییە سەیرە، چونكە پێمان گوتراوە ئامێرەكان لە ئیسپانیا دروست كراون، خۆ ئەگەر ئەوە راست بێ، هەڵبژاردنەكە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە."

كۆمسیۆنی باڵا پێشتر رایگەیاند كە پێداچوونەوە بە پەنجەی مۆری دەنگدەراندا دەكەن، بەڵام دواتر ئەوە نەكرا، هەندرێن محەممەد لەو بارەیەوە گوتی "كۆمسیۆن سەرقاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بووە" ئەوە لە كاتێكدا ئەنجامەكان راگەیەندراون.

زۆرێك لە لایەنە سیاسییە بەشدارەكانی هەڵبژاردن لە عێراق لەبەرانبەر دەنگەكانی دەوڵەتی یاسا كەوتوونەتە گومان و تانەیان لە ئەنجامەكان داوە، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش كە لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی یەكێتی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر زیادی كردووە، جیا لە پارتی كە لەسەر ئەنجامەكانی زۆر شوێن سكاڵا تۆمار دەكات، گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوویش سكاڵایان تۆكار كردووە و دەلێن تەزویرێكی زۆر كراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار