٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی کورسیی لایەنەکان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای دھۆک

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک- تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک ئاشکرای کرد، كە بەپێی دوائەنجامەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆک زۆرینەی کورسییەکانی  بە دەست ھێناوە.

بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، عەلی بەندی، بۆkdp.infoگوتی: لە پارێزگای دھۆک بەپێی دوائەنجامەکان پارتی دیموکراتی کوردستان 19کورسی و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان 2کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی 3کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان یەک کورسیی بە دەست ھێناوە.

وەها بڕیارە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سبەی پێنجشەممە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژارنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان رابگەینێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار