سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا و قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكاندا كۆ دەبێتەوە

هەولێرـKDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا، فرانسوا هولاند و گەورەبەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە، هاوكات دیدار لەگەڵ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فرا‌نسیسی یه‌كه‌م، به یاوه‌ریی شاندێكی حكوومی به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت كه فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان له‌خۆ ده‌گرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/5/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێكی حكوومی به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت كه فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆك بارزانی له فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فرانسوا هولاند سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا كۆ ده‌بێته‌وه و چاوی به گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێ .
هه‌ر به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ڤاتیكان ده‌كات چاوی به قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فرا‌نسیسی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێ بۆ باسكردنی بارودۆخی سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان و دواتر له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و ولاته كۆ ده‌بێته‌وه .
سه‌رۆك بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا، به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس و رۆما تاوتوو ده‌كات.




