٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی هەولێری  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەندرێن محەممەد ساڵح ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە سەعات 12ـی نیوەڕۆلە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا، ئەنجامی هەڵەڵیژاردنی پارێزگاكانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت، كە لە 30ـی 4ـدا ساز درا.

هەندرێن محەممەد بۆ KDP.infoگوتیشی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵا، سەربەست مستەفا و هەروەها سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردنەكان، میقداد شەریفی ئامادە دەبن.

زیاتر گوتی، لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، نوێنەری ئەو حیزب و لایەنە سیاسییەكانیەش ئامادە دەبن كە لە هەڵبژاردندا بەشدار بوون، هاوكات بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵ مەدەنییەوە ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێن.

دووشەممەی ڕابردوویش لە بەغدا، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا كە ڕێژەی كورد تێیدا 62 نوێنەرە لەسەر ئاستی عێراق كە دەچنە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار