٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوتلەی فەیلییەكان کورسیێکی لە دەست کورد دا.. دەوڵەتی قانوون دەنگی کوردی سوتاندووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، "پێشبینی دەکەین نۆھەزار دەنگی کورد لەلایەن لیستی دەوڵەتی قانوونەوە ستوێنرابن، بەڵام ئەگەر لیستی فەیلییەكان لە ئێمە جودا نەبووبانەوە کورسیێکمان بە دەست دەھێنا."

 بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، محەممەد ئەمین دەلۆ، بەkdp.infoـی راگەیاند: "پێشتر باس لەوە دەکرا بەپێی سیستمی نوێ 18ھەزار دەنگ کورسیێک دەبات، بەڵام ئێمە 24ھەزار دەنگمان بە دەست ھێناوە و نەمانتوانی کورسیێك بە دەست بھێنین، ئەمەش دیارە رێژەی دەنگەکان بۆ ھەر کورسیێک زیاد کرابێت، چونکە چوار کورسیی کۆتایی کێبڕکێی زۆری لەسەر بوو."

دەلۆ ھۆکاری بەدەستنەھێنانی کورسی لە بەغدا بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە لیستی فەیلییەكان لە ئێمە جیابوونەوە و بە لیستێک بەشدارییان کرد، بەڵام ئەوانیش تەنھا حەوتھەزار دەنگیان بە دەست ھێنا، بۆیە بەم ھۆیەوە کورد ھیچ کورسیێکی نەبردەوە.

ئەو سەرباری ئەوەی کە دەڵێ هیچ بەڵگەیان بە دەستەوە نییە، بەڵام دەڵێت "بەپێی گوتەی چاودێرانمان لایەنەکان سەر بە لیستی دەوڵەتی قانوون بوون و دەنگێکی زۆری ئێمەیان سوتاندووە، بۆ ئەوەی کورد ھیچ کورسیی بە دەست نەھێنیت کە دەگاتە نزیکەی حەوتھەزار دەنگ"، باوەڕیشی وایە كە بە شێوەیەکی پلان بۆدارێژراو ئەم هەوڵەیان ئەنجام داوە.

 دەلۆ هاوكات گوتی كە "بەراوردی دەنگەکانمان دەکەینەوە و ھەوڵی بەدەستھێنانی بەڵگەیش دەدەین، بۆئەوەی سکاڵا تۆمار بکەین."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار