سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به ئه‌ركی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت راسپارد

هەولێر-KDP.info- فوئاد حوسێن ڕایگەیاند كە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، فوئاد حوسێن له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/5/2014 بەڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی به‌پێی بڕگه‌ی دوازده‌می مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو، به یاسای ژماره (2)ـی ساڵی 2006 و یاسای ژماره (1)ـی ساڵی 2009، هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان كران.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ واژۆی ئه‌و فه‌رمانه هه‌رێمییه‌ی كرد و به‌پێی فه‌رمانه‌كه ده‌بێ هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد جلال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری، له ماوه‌ی (30) سیی رۆژدا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن.




