نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاره‌داری له‌نده‌ن كۆ بووه‌وه
__2014_05_20_h17m10s10__BA.jpg)
هەولێر- KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له لایه‌ن گرووپی پارتییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه ئێواره‌خوانێكی بۆ ساز كرا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن شاره‌داری له‌نده‌ن، بۆریس جۆنسۆنه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ڕاوێژكاران و به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوخۆی له‌نده‌ن به‌شدار بوون، شاره‌داری له‌نده‌ن خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ له‌نده‌ن ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌رفێكی باش بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كارساز و بزنسمانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی له‌نده‌ن له هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر كار و پڕۆژه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌نده‌ن پێشكه‌ش خرایه ڕوو كه له هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به گشتی كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها باس له‌و بوارانه كرا كه تیایدا ده‌كرێ له هه‌ولێر سوود له ئه‌زموونه‌كانی له‌نده‌ن وه‌ربگرێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ له‌نده‌ن، ویستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ولێر و له‌نده‌ن كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش شاره‌داری له‌نده‌ن و شاندێكی كه‌رتی تایبه‌تی شاره‌كه‌ی بانگهێشتی هه‌ولێر كرد تا باشتر و له نزیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان بناسن و وه‌به‌رهێنه‌رانیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و به تایبه‌تیش له بواره‌كانی گه‌شتیاری و ژێرخاندا ده‌رفه‌تی كار به ده‌ست بهێنن.
له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی بوون.




