٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی كوردستان ژمارەی لیژنەكانی زیاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info-پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا سێ لیژنە زیاد كران.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان د. فرست سۆفی، بۆkdp.infoگوتی: جگە لە ناونانی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی، هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سێ لیژنەی دیكە بۆ پەرلەمان بە ناوەكانی لیژنەی كاروباری پەرلەمان و لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و لیژنەی كاروباری رەوەندی كوردستانی زیاد كران.

سەبارەت بە كاندیدی سكرتێری پەرلەمانی كوردستانیش، سۆفی گوتی: تا ئێستا بە فەرمی هیچ كەسێك لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەكراوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار