لە دژی سیاسەتی پەكەكە 500 هەزار كەس لە باتمان خۆپێشاندانیان ئەنجام دا

هەولێر - KDP.info- لە دژی سیاسەتی پەكەكە، خۆپێشاندانێكی گەورە ئەنجام درا و ئەگەری ئەوەش هەیە لە بەرانبەر سیاسەتی پارتی كرێكرانی كوردستان بەرانبەر بە هاووڵاتیانی سڤیل، درێژە بە خۆپیشاندان بدرێت.
دوای خۆپێشاندانی شاری دیاربەكر، لە شاری باتمانی باكووری كوردستان بە ئامادەبوونی زیاتر لە 500 هەزار كەس خۆپێشاندانێك دژی سیاسەتی پەكەكە بە ڕێوە چوو كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان كردبووە سەر خێزانێك. سەرچاوەیەك لە باتمان ئەوەی بۆ KDP.infoخستە ڕوو كە لەو خۆپێشاندانەدا داوا كراوە پەكەكە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و واز لە ڕفاندنی گەنجان بهێنێت بۆ ناو ڕیزەكانی.
سەرچاوەكە گوتیشی: "خۆپێشاندان لە دژی پەكەكە درێژەی پێ دەدرێت و خەڵكێكی زۆر ناڕازین بەرانبەر بەو سیاسەتەی گرتوویانەتە بەر".
كارزان هەورامی




