٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستە سوننەكانی تەفرە داوە.. تاكتیكی نووری مالیكی بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە چۆنیەتیی كەمبوونەوەی دەنگی سوننەكان و تاكتیكی نووری مالیكی بۆ تەفرەدانی لیستە سونییەكان و دەنگدەرەكانیان دەكات.

ئەمڕۆ 20/5/2014 هەریەكە لە لیستە سوننەكان و لیستی موتەحیدون و مواتن نیگەرانیی خۆیان لە دەرئەنجامی دەنگەكانیان دەربڕی بەو پێیەی هیچ یەكێك لەو لیستانە نەیتوانیوە سەرووی 45 كورسی بەدەست بهێنن. ئەندامی پەرلەمانی عێراق حەمید باڤی بۆ KDP.infoگوتی: "مالیكی لە ڕێگای شێواندنی دۆخی ئەنبار كە ناوەندی دەنگی سوننەیە، توانی شپرزەیی بخاتە ناو دەنگدەری سوننەوە، لە هەمان كاتدا لە پارێزگا سوننەنشینەكان بە پارە سەركردەكانی سوننەی پەرت و بڵاو كرد بۆ ئەوەی دەنگی سوننەكان بە فرەلیستی پەرشوبڵاو بێت".

گوتیشی: "مالیكی كۆنتڕۆڵی دەزگا ئەمنییەكان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەستەكانی كردووە و بە ویستی خۆی دەیانجووڵێنێت".

ئەوەشی خستە ڕوو كە لە شاری بەغدا ساختەكاریی گەورە كراوە و سندووقی دەنگدان بۆ بەرژەوەندیی مالیكی پڕ كراوە.

باڤی هەروەها ئاماژەیشی دا كە مالیكی حەقی كەمتر لە 50 كورسیی هەبووە، چونكە ئەوەی ئەو لە عێراق دەیكات كاولكارییە، بۆیە گومان لە كورسییەكانی هەیە.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار