٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی متمانەی 99 ئەندامی پەرلەمانی بە دەست هێنا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ متمانەی 99 دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بە دەست هێنا و هاوکات قوباد تاڵەبانییش بە بەدەستهێنانی 78 دەنگی پەرلەمانتاران وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی کابینەی هەشتەم ناو نرا.

وەک بڕیار بوو ئەمڕۆ ناوى سەرۆکى حکوومەت و جێگرەکەى خرایە دەنگدانى پەرلەمانەوە و، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم متمانەی 99 دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بە دەست هێنا و هاوکات قوباد تاڵەبانی بە بەدەستهێنانی 78 دەنگی پەرلەمانتاران وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی کابینەی هەشتەم ناو نرا.

هەروەک چاوەڕوانیش دەکرا لیستی بزووتنەوەى گۆڕان و پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامییش دەنگیان بە قوباد تاڵەبانى نەدا.

هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، یووسف محەممەد ڕاگەیاند کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ڕێگای نووسراوێکی فەرمییەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە بۆ ڕاسپاردنی کابینەی نوێی حکوومەت.

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار