ئەمرۆ سەرۆکى حکوومەت و جێگرەکەى دەخرێنە دەنگدانەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ناوى سەرۆکى حکوومەت و جێگرەکەى دەخرێتە دەنگدانى پەرلەمانەوە و، ئەندامێکى پەرلەمانیش دەڵێت، پێشبینى دەکرێت دەنگدان لەسەر هەردوو کاندید کۆتایى پێى بهێنرێت.
لەبارەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستانەوە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، هێڤا حاجى میرخان بۆKDP.info گوتى: "لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان ناوى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى حکوومەت و قوباد تاڵەبانى وەک جێگرى سەرۆکى حکوومەت دەخرێنە دەنگدانەوە، کە پێشبینى دەکرێت دەنگ لەسەر هەردوو کاندید بدرێت ".
لەبارەى ئەگەرى دەنگ نەدانى بزووتنەوەى گۆڕان بە قوباد تاڵەبانى، هێڤا ئەوەى خستەڕوو کە ئەگەر بزووتنەوەى گۆڕانیش دەنگدان نەدات بە جێگرى سەرۆکى حکوومەت ئەوا بە هەردوو فراکسیۆنى زەرد و سەوز و لایەنەکانى دیکە ڕێژەى یاسایى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەرى سەرکەوتوو دەبێت.
کارزان هەورامى




