وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته كه‌ركوك

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، پێنچشه‌ممه،2/8/2012 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته شاری كه‌ركوك‌و بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه‌دا كۆببێته‌وه.
له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ شاری كه‌ركوك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌دیوانی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك‌و نوێنه‌ری پێكهاته جیاجیاكانی شاره‌كه پێشوازی لێكرا.
دوێنێ، چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته شاری هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه.




