٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاربەکر… هێرش و ڕفاندنی گەنجان لەلایەن پەكەكەوە سەرکۆنە کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە ناوچەی لیجەی سەر بە دیاربەكر دانیشتوانی ناوچەكە، بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەكەی رۆژی رابردوو کە پەكەكە بۆ سەر خەڵكی مەدەنیی ناوچەكە ئەنجامی دا، هەروەها بۆ سەرزەنشتكردنی رفاندن و بردنی نەوجەوانان بۆ نێو هێزەکانی پەكەكەوە، خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا.

كەناڵی تی ئار تی بڵاوی كردەوە لەو خۆپێشاندانە جەماوەرییەدا كە لە لایەن رێكخراوی مەزڵوومدەرەوە رێك خرابوو، خۆپێشاندەران سەرەڕای ئیدانەكردنی هێرشەكانی پەكەكە بۆ سەر خەڵكی مەدەنی لە ناوچەكەدا، هاوكات هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بردنیان بۆ نێو ڕیزەکانی چەكدارانی پەكەكە ئیدانە كرا.

خۆپێشاندەران هێرشەكەی رۆژی رابردووی چەكدارانی پەكەكەیان بۆ سەر دوو برا لە ناوچەی لیجە، كە بە هۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون، شەرمەزار كرد و داوایان كرد پەكەكە واز لەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر خەڵك و تۆقاندنی خەڵك بهێنێت.

لە لایەكی دیكەوە كەسوكاری ئەو گەنجانەیش كە بە بیانووی گەشتوگوزار روانەی سەر چیا كراون داوای گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان كرد و ئەو سیاسەت و هەڵسوكەوتانەی پەكەكەیان شەرمەزار كرد.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار