٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی توركیا: دەبێ قۆناخی چارەی پرسی کورد بە ئەنجام بگات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی چارەی پرسی كورد و چۆنیێتی بەرەوپێشەوەبردنی ئەو قۆناغە، حكوومەتی توركیا كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دا و تێیدا جەخت کرایەوە کە دەبێ قۆناخی جارەی پرسی کورد بە ئەنجام بگات.

شەوی دووشەممە لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا لە ئانکارا بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی چارەی پرسی كورد ئەنجام درا.

كەناڵی سی ئین ئین بڵاوی كردەوە كە شەوی دووشەممە لە ئانکارا، بە بەشداریی بەشێكی زۆری وەزیرانی كابینە و راوێّژكارانی سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و چۆنیێتی بەرەوپێشەوەبردنی ئەو قۆناغە ئەنجام دراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرەڕای ئەوەی جەخت لە سووربوونی حكومەت بۆ بەردەوامكردنی قۆناغی چارەیپرسەکەكراوە، هاوكات ئاماژە بەوە كراوە كە دەبێ سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و بەربەستەكان قۆناغەکە بەردەوام بێت و بگاتە ئەنجام.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەوە كراوە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بە ئیرادەی گەل و لە سەر داوای گەلی توركیا دەستی پێكردووە و دەبێ بگاتە ئەنجام چونكە بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغی چارەسەری بە مانای بەهێزتر بوونی توركیایە.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار