٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورسییەکەی پارتی لە دیالە دراوە بە کۆتا... حاکم حەسەن: سازش لە کورسییەکەمان ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین- تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین دەڵێت، بە ھیچ جۆریک بەو ئەنجامەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق رازی نابن و سبەی لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سکاڵا تۆمار دەکەن.

 بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لقی15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، حاکم حەسەن، بۆkdp.info گوتی: "غەدرێکی گەورە لە سنووری پارێزگای دیالە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە کە کورسیێکی بە دەست ھێناوە، بەڵام بە بیانووی کۆتا دراوە بە کاندیدی لایەنێکی سیاسی کە لە ھیچ ھەڵبژاردنێک نەبووە لیستێک دوو کورسیی بە دەست ھێنابێت، کورسیی دووەم بەر کۆتا بکەوێت."

حاکم حەسەن گوتیشی: "بە ھیچ جۆرێک رازی نابین، کەسێکی دی شوێنی کاندیدەکەی ئێمە بگرێتەوە و سبەی لە کۆمسیۆنیش سکاڵا تۆمار دەکەین و بە ھیچ جۆرێک سازش لەسەر مافی خۆمان ناکەین."

ئەو بەرپرسەی پارتی زیاتر گوتی: "لە سیستەمی ھەڵبژاردنەکان پاش دووەم، کورسی بەر کۆتا دەکەوێت، بۆیە ڕەوا نییە کورسیی دووەم ببێت بە کۆتا، لەبەرئەوە سکاڵای خۆمان تۆمار دەکەین، چونکە ئەمە حاڵەتێکی تاکە و لە ھیچ شوێنێک رووینەداوە."

ڕوونیشی کردەوە کە "لە ھەڵبژاردنی ساڵی رابردوو لیست ھەبووە لە دیالە دوو کورسیی ھێناوە و بەر کۆتا نەکەوتووە و لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین زیاتر لە سێ لیست دوو کورسییان ھێناوە نەدراوە بە ئافرەتان، بۆچی ئەم جارە تەنھا کورسیی پارتی بدرێتە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو."

ئەمەش لەکاتێکدایە، کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ژمارە دووە، دەنگی پێویستی بە دەست ھێناوە، بەڵام بە بیانووی کۆتای ئافرەتان، دراوە بە ئافرەتێکی لایەنێکی سیاسیی دیاری کراو.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار