به‌غدا هیچی بۆ په‌نابه‌ره كورده‌كانی سوریا نه‌كردووه

رێكخراوێكی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه حكومه‌تی به‌غدا تا ئێستا هیچ هاوكاریه‌كی پێشكه‌ش به كورده ئاواره‌كانی سووریا نه‌كردووه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌راندووه‌ته‌وه چونكه ئه‌و ئاوارانه له خاكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بوون بۆیه عیراق پشت گوێی خستوون .
ئۆزان مورشد كه سه‌رۆكی رێكخراوێكی كوردیه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له لێدوانێكیدا راگه‌یاندووه : حكومه‌تی عێراقی له‌به‌ر ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی سوریای پشت گوێ خستوون كه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و ئه‌وه‌ش كارێكی دوور له مرۆڤانه‌یه كه دوو پرس ببه‌سترێنه‌وه به‌یه‌كه به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به یه‌كدیه‌وه هه‌بێت .
هه‌روه‌ها ئۆزان ده‌لێ : ئێستا زیاتر له 11 هه‌زار په‌نابه‌ری كوردی سووریا له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و ته‌نها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی تا ئێستا هیچ هاوكاریه‌كی كردبن هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین .




