نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رپرسانى به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه
__2014_05_19_h19m48s56__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- له ده‌ستپێكى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، ولیه‌م هه‌یكەوه پێشوازى لێ كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌ویه‌كدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا گوتى: "خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمیدا بۆ به‌ریتانیا پێشوازى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌یه كه له نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمى كوردستانى عیراق له بواره‌كانى بازرگانى و په‌روه‌رده و كه‌لتووریدا هه‌یه." هه‌روه‌ها خواست و ویستى حكوومه‌تى به‌ریتانیاى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته دى، به تایبه‌تیش له بوارى جێگریى ئارامى و سه‌قامگیریدا؛ له ناوچه‌یه‌كى پڕ كێشه و ئاڵۆزى وه‌ك به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق و سووریا و ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، هیوو ڕۆبه‌رتسۆن و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسان و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى گشتیى عێراق، پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان له كابینه‌ى داهاتوودا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشهاته سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوو كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، كه‌لتوورى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان ده‌زگاكانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیادا جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه و كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ندا و دامه‌زراندنى میكانیزمێكى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردن و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان و به‌دواداچوونیان له ئاستێكى به‌رزدا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا نیوه‌ڕۆخوانێكى فه‌رمى بۆ نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ساز كرد.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى وزه و گۆڕنكاریى ژینگه، ئێد ده‌یڤى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ساز كرد و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى به‌ریتانیا له بوارى ژینگه‌پارێزى و به‌كارهێنانى وزه به ڕێگه و شێوازى گونجاو كرایه‌وه.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دیدارێكیان له‌گه‌ڵ جێگرى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى به‌ریتانیا، هیوو پاول ساز دا كه تیادا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرا و بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى هه‌ڵسه‌نگێندرا.
شانده‌كه له كۆبوونه‌ویه‌كى فراوانیشدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان، لۆرد لیڤینگستۆن و چه‌ند به‌رپرسێكى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى به‌ریتانى، كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان خسته به‌ر باس و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنێكى لێكگه‌یشتنیان بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له بواره جیاكانى په‌یوه‌ندییه‌كاندا ئیمزا كرد.
بۆ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش گرووپى پارتییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئێواره‌خوانێك بۆ شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساز ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى ئه‌مڕۆدا هه‌ر یه‌ك له وەزیری سامانە سرووشتییەكان، د. ئاشتی هەورامی و وه‌زیرى پلاندانان، د. عه‌لى سندى و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كامەران ئەحمەد و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت و بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، قوباد تاڵەبانی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، فەلاح مستەفا و گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، سەفین دزەیی و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا، به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.




